ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٥٣. نامەی حەقیقی بۆ ئاوات
دەمێکه دڵ له دووریت ئاگرینە
خەمی هیجرت گڕێکی زۆر بەتینە

دەمێکه دڵ به ئاواتت 'ئیمامی'
خەفەتبار و برینداری ئەوینە

ژیان، باوەڕ کە لای من ژانه بێ‌تۆ
ژیانی وا بەژان کەی نێوی ژینە؟

ئەوا ڕۆژی تەمەنمان گەییه ئاسۆ
دەمی پاڕانەوه و تۆبه و گرینە
حەقیقی، کۆلکەزێڕینە، چاپی یەکەم ١٣٧٤، لاپەڕە ٥٤.
(ئاوات، شاری دڵ، لاپەڕە ٤٠١ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit