شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: نامەی حەقیقی بۆ ئاوات سەبارەت: حەقیقی، کۆلکەزێڕینە، چاپی یەکەم ١٣٧٤، لاپەڕە ٥٤. - (ئاوات، شاری دڵ، لاپەڕە ٤٠١ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە) - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دەمێکه دڵ له دووریت ئاگرینە خەمی هیجرت گڕێکی زۆر بەتینە دەمێکه دڵ به ئاواتت 'ئیمامی' خەفەتبار و برینداری ئەوینە ژیان، باوەڕ کە لای من ژانه بێ‌تۆ ژیانی وا بەژان کەی نێوی ژینە؟ ئەوا ڕۆژی تەمەنمان گەییه ئاسۆ دەمی پاڕانەوه و تۆبه و گرینە ++++++++++++++++++++++