شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: وەڵامی ئاوات بۆ مستەفا ئێلخانی‌زادە سەبارەت: (چاپی جەعفەر، لاپەڕە ٤١٥. ) - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی چلۆن ساڕێژ دەبێ زامی ئەویندار عیلاجی نایە خاوەن یار و دڵدار کەسێکی مفتەلای دەردی ئەوین بێ دەبێ بەو دەردەوە بڕواتە کۆسار بەجارێ شێت‌وپێت بێ ئەو کەسی بوو گرفتاری بەر و خاڵ و خەتی یار عەشق خۆی دەستەچیلەی ئاوری مەرگە چووە هەر ماڵێ، هەر هاوارە، هاوار کەسێکی کەوتە داوی گوڵعوزاران دەبێ وێڵی بکەن خەڵکی بە ناچار لە مەکتەبخانەیی شێعر و ئەدەب‌دا ئەتۆ نووسرای بە زانایێکی وشیار بە شاگردیت قەبووڵ ناکا 'ئیمامی' ١ ئەتۆ خۆت هۆنەری، کاکی هونەردار ١. دەبێ ئەمە قسەی کاک مستەفا بێ کە بۆ ئیمامی نووسیوە. ++++++++++++++++++++++