'قادر' بەخودا، ئەلحەق، ئوستادی بەیاناتی!
تۆ مەزهەری هەڵبەست و ئەشعار و مەقالاتی
ئەمڕۆ نییه هەر بێشک هەمڕەنگ و هەمئاوەردت
قائانی بڵێی ئەمڕۆ بێمۆده غەزەلیاتی
'فێردەوسی' و 'قائانی' ناگەن به غوباری مە
من پەستی خەیاڵاتم تۆ مەستی کەماڵاتی
با باسی نەکەین باشه چون من به مەسەل زیاتر
دەرکەوتووه لێم پیری، ئوفتادەگیی و لاتی
فەرمایشی تۆ قادر! زۆر جوانه وەکوو قەندە
حاشا که نه من لۆتیم، حاشا که نه تۆ لاتی

وەڵامی سەیید بۆ ئاوات
ئەی مەنبەعی فەیز و جوود، ئەی شاعیری پڕمایە!
تۆ مەرکەزی ئیحسانی، تۆ کانی کەماڵاتی
من بەندەیی تۆم قوربان! تۆ سەروەر و سەرداری
شایستەیی تەعزیمی، جێی فەخر و موباهاتی
ئەستێرەیی شەوتابی، هاتم به هومێدی ڕووت
تا شەو که موعەتتەل بووم، من ڕۆییم و تۆ هاتی