من هاتم و تۆ ڕۆیی، تۆ ڕۆیی و من هاتم
زانیوته به قەولی وان تۆ لۆتیی و من لاتم
گاهێ کز و گەه ماتین، گەه لۆتیی و گەه لاتین
ڕووکەینه دەر و دەشتان، تۆ هار و ئەمن ماتم
تۆ ڕاوچیی و من هەوچی، با پێکەوه حازر بین
گوێ مەگره قسەی خەڵکی، وەک من به؛ کە ڕاهاتم
سەرلەوحەیی گۆڤاره باسی منی بێچارە
یا شوهرەیی ئافاقم، یا توعمەیی ئافاتم
کەوتوومه سەری ئەوسەر، هەرکەس چ دەڵێ بیڵێ
دەرحەق به قسەی خەڵکی بێقەید و موبالاتم
با هەر به خەیاڵ یارۆ، ئێمه به فەقیر دانێ
تۆ خوسرەوی خووبانی، شاهەنشەهی شاماتم
شایی دەوێ ئەو، سەیره؛ دەس بگره، مەڵێ لەنگم
هەڵپەڕکەیەکی بگرین، تۆ دەس گره، من پاتم
گەر چا بێ کەلامی من، سینەش که سەماوەر بێ
شیرینه وەکوو قەنده، هەڵبەست و مەقالاتم
قوربانی وەفاتم من، قادر قەدەمت بێنە
سەر چاوی حەزینی من، حازر له گوزەرگاتم

نامەی سەیید بۆ ئاوات
ژیانی من به دەرد و داخ و ژانه، هەر به نێو ژینە
کەسێ نەیچێشتبێ ئەم تاڵییه، لای وایه شیرینە
لەمێژه دەنگی تۆ نایێته گوێ، 'کامیل'! چ قەوماوە؟
ئەتۆ لاڵ بووی؟ زمانم لاڵ بێ یا گوێی ئێمه سەنگینە؟
براکەم! شێعری تۆ ناڵەی دڵه، هەر دڵ دەلاوێنێ
بەڵێ بۆ دەردەداران لایەلایه دەنگی ناڵینە
زەمانێ بولبولی دەنگخۆشی ئەم گوڵزاره بووی، ئێستا
نه دەنگی ناڵە وو نایه، نه ڕەنگی جوانی نەسرینە
هەچی دەنگێکی دەیبیستم دڵم دێنێته ژان ئەمڕۆ
سکاڵای مل بەکوێنه هەر سەدای ڕۆڕۆیه، یا شینە
به سەرما هێنده گریاوه مژۆڵی پێنەما چاوم
له باخچه و باخی بێخاوەن دەچێ بێهەژگ و پەرژینە
لەسەر چۆم و شەتان فێنکایی ئاوێکم نەدی کاکە!
هەمووی خوێناوی جەرگی لەتلەته، لێڵاوی ئەسرینە
لەباتی قاسپەقاسپی کەو، پەپوو دەخوێنێ لەم هەردە
لەباتی لاله و سونبوول له باخان هەر دڕوو شینە
ئەمن بۆخۆم که خەمبارم دەڵێم هەروەک منه 'سەیید'
له چاوی لالەوه هەرکەس دڵی داخێکی خوێنینە