شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: وەڵامی ئاوات بۆ سەیید (٢) سەبارەت: (لاپەڕە ٤٠٥ و ٤٠٦ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە) - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی 'قادر' بەخودا، ئەلحەق، ئوستادی بەیاناتی! تۆ مەزهەری هەڵبەست و ئەشعار و مەقالاتی ئەمڕۆ نییه هەر بێ‌شک هەمڕەنگ و هەم‌ئاوەردت قائانی بڵێی ئەمڕۆ بێ‌مۆده غەزەلیاتی 'فێردەوسی' و 'قائانی' ناگەن به غوباری مە من پەستی خەیاڵاتم تۆ مەستی کەماڵاتی با باسی نەکەین باشه چون من به مەسەل زیاتر دەرکەوتووه لێم پیری، ئوفتادەگیی و لاتی فەرمایشی تۆ قادر! زۆر جوانه وەکوو قەندە حاشا که نه من لۆتیم، حاشا که نه تۆ لاتی وەڵامی سەیید بۆ ئاوات ئەی مەنبەعی فەیز و جوود، ئەی شاعیری پڕمایە! تۆ مەرکەزی ئیحسانی، تۆ کانی کەماڵاتی من بەندەیی تۆم قوربان! تۆ سەروەر و سەرداری شایستەیی تەعزیمی، جێی فەخر و موباهاتی ئەستێرەیی شەوتابی، هاتم به هومێدی ڕووت تا شەو که موعەتتەل بووم، من ڕۆییم و تۆ هاتی ++++++++++++++++++++++