ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٣٥. من کوتم دڵ گەر زەدەی پەنجان نەبێ و دەستی پەری
من کوتم دڵ گەر زەدەی پەنجان نەبێ و دەستی پەری،
ڕەببی کونکون بێ، شەق و پەق بێ، لە خۆشی بێ بەری!

سەیرە چۆن نانم لەلای دڵ کەوتە ڕۆن هەر بەو قسە
ئەم وتەی بیست و کەچی خێرایەکی هەستا فڕی!

ئێستە من تەنها لە گۆشێکی جیهانا ماومەوە١
بێکەس و بێدەر، هەژار و گۆشەگیر و بەڕبەڕی!

پێستەکەم مۆرانەیی تانە وەهای کون کردووە،
بردمە بازاڕی فرۆش و ما، کەچێ بێ مشتەری

'کامیل'ی بێچارەکەی بێ یارەکەی، ئاوارەکەم!
ئافەرین، تۆ چادەکەی گرتووتە دونیا سەرسەری!

١. لە دەقەکەدا وەک 'مامەوە' هاتووە کە زۆر لەگەڵ پاشماوەی ڕستەکەدا یەکگرتوو نییە.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
قاقڵاوا، ١٣٣٥ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٩٥ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە)

پەراوێز edit