شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: من کوتم دڵ گەر زەدەی پەنجان نەبێ و دەستی پەری سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - قاقڵاوا، ١٣٣٥ ی هەتاوی - (لاپەڕە ٩٥ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە) من کوتم دڵ گەر زەدەی پەنجان نەبێ و دەستی پەری، ڕەببی کونکون بێ، شەق و پەق بێ، لە خۆشی بێ بەری! سەیرە چۆن نانم لەلای دڵ کەوتە ڕۆن هەر بەو قسە ئەم وتەی بیست و کەچی خێرایەکی هەستا فڕی! ئێستە من تەنها لە گۆشێکی جیهانا ماومەوە١ بێکەس و بێدەر، هەژار و گۆشەگیر و بەڕبەڕی! پێستەکەم مۆرانەیی تانە وەهای کون کردووە، بردمە بازاڕی فرۆش و ما، کەچێ بێ مشتەری 'کامیل'ی بێچارەکەی بێ یارەکەی، ئاوارەکەم! ئافەرین، تۆ چادەکەی گرتووتە دونیا سەرسەری! ١. لە دەقەکەدا وەک 'مامەوە' هاتووە کە زۆر لەگەڵ پاشماوەی ڕستەکەدا یەکگرتوو نییە. ++++++++++++++++++++++