ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٣٤. تەلەسم
قەدت وەک سەرو و ڕووت هەروەک گوڵ و مووت،
لەپێتڕا گرتی، سەرتاپا، هەتا ڕووت

هەزاران دڵ سەرەوژێر بەندی زولفت
دەلەرزێن هەروەکوو هاڕووت و ماڕووت

ئەرێ ئەی گوڵ! لەباخی کێ ڕواوی؟
سەراپای قامەتت هەر گوڵ بوو، پشکووت!

برۆ و موژگانی تۆ تیر و کەوانن
بەرەوڕووی دڵ، کە هەر لێتدا و نەبزووت!

'ئیمامی' ماوە حەیران لەو تەلەسمە،
بەبێزارێوە ئەمرت دا و فەرمووت
زەنبیل، ١٣٣٠ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٩٧ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە)

پەراوێز edit