شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: تەلەسم سەبارەت: زەنبیل، ١٣٣٠ ی هەتاوی - (لاپەڕە ٩٧ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە) قەدت وەک سەرو و ڕووت هەروەک گوڵ و مووت، لەپێتڕا گرتی، سەرتاپا، هەتا ڕووت هەزاران دڵ سەرەوژێر بەندی زولفت دەلەرزێن هەروەکوو هاڕووت و ماڕووت ئەرێ ئەی گوڵ! لەباخی کێ ڕواوی؟ سەراپای قامەتت هەر گوڵ بوو، پشکووت! برۆ و موژگانی تۆ تیر و کەوانن بەرەوڕووی دڵ، کە هەر لێتدا و نەبزووت! 'ئیمامی' ماوە حەیران لەو تەلەسمە، بەبێزارێوە ئەمرت دا و فەرمووت ++++++++++++++++++++++