ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٣٣. قەرزداری
سەیری ئەو عالەمە بێ عەقڵ و شعوور و ئەدەبە!
گێژم و کاس و وڕم بەو وتە و زار و لەبە

لە هەموو لایێکەوە هاتنە سەر پاشوو لێم
ڕووی خیتابیان لە منە، تاجر و فەلـلە و کەسەبە

من دەڵێم نیمە بە قورئانی عەزیم و بە شەڕەف
ئەو دەڵێ حەتمەن و حوکمەن دەمەوێ ئەو تەڵەبە

هەر سبەینێیەکی زوو دێن و وەلەرزم دێنن
یاڕەبی، کەنگێ نەجاتم دەبێ لەو لەرز وتەبە!

تەبی خاوەن تەڵەبان زەحمەتە دەرچێ لەبەدەن
بە سەر ئەو تاقمەدا، گیانە، مەحاڵە غەڵەبە!

بەسە، ئیزهاری مەلالەت مەکە 'کامیل'، دیارە
وتە و شیعر و کەلامت هەموو هەر مونتەخەبە
قاقڵاوا، ١٣٣٥ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٧٥ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە)

پەراوێز edit