شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: قەرزداری سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٣٥ ی هەتاوی - (لاپەڕە ٧٥ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە) سەیری ئەو عالەمە بێ عەقڵ و شعوور و ئەدەبە! گێژم و کاس و وڕم بەو وتە و زار و لەبە لە هەموو لایێکەوە هاتنە سەر پاشوو لێم ڕووی خیتابیان لە منە، تاجر و فەلـلە و کەسەبە من دەڵێم نیمە بە قورئانی عەزیم و بە شەڕەف ئەو دەڵێ حەتمەن و حوکمەن دەمەوێ ئەو تەڵەبە هەر سبەینێیەکی زوو دێن و وەلەرزم دێنن یاڕەبی، کەنگێ نەجاتم دەبێ لەو لەرز وتەبە! تەبی خاوەن تەڵەبان زەحمەتە دەرچێ لەبەدەن بە سەر ئەو تاقمەدا، گیانە، مەحاڵە غەڵەبە! بەسە، ئیزهاری مەلالەت مەکە 'کامیل'، دیارە وتە و شیعر و کەلامت هەموو هەر مونتەخەبە ++++++++++++++++++++++