ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٢٩. پێناو
کە برژۆڵم لەسەر چاوم شەتڵ بوو
بە دڵ زانیم لە ژێر پێتا چەقڵ بوو

سەر و چاوم بە جووت ڕۆنا لە پێناو
نەشت وێرا قەدەم دانێیە سەر چاو

بە ڕێی تاریک و باریکی خەیاڵم
بەڕێ بووی، چووی، دڵت بردم، دەناڵم

لە دووی ئەو پارچە گۆشتەی کوفتەیی دەست
بە دووی ئەو نەختە خاڵەی عاشق و مەست

وەدووی کەوتم دەر و دەشت و بیابان
کەژ و کێو، قوژبن و ئاوا و وێران

بزانم داخۆ مەڵبەندی لە کوێیە
دەوای ڕوون و هیوایی ئەو بە کێیە
زەنبیل، ١٣٥٤ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٢٠٦ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە)

پەراوێز edit