ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٣٠. بەینەت شکاندن
قیبلە کەج ناکەم، تاقی برۆتە
لای من ڕاستییە، کەچی لای خۆتە

فێڵ و تەڵەکە و بەینەت شکاندن،
ڕیشەی میهر و مەیل لەیەک پساندن،

بە پێچەوانەی وادەی خۆ کردن،
هۆش و حەواس و دڵ و دین بردن

کەوتن لە جێدا و ناڵە وڕێنە،
نەسرەوتن، گریان، ئێشی گلێنە

سکاڵا، گەڕان وەک شێت لە کێوی
خۆ حاشاردانیش وەک مامە ڕێوی،

کەل وکون کردن، ساتێ نەسرەوتن
ماندوویی، مردن، کاتێ نەخەوتن

بە بۆنەی تۆیە پاکی ئەوانە
کەوتوو و ڕەوتووی تۆم، باش لێم بڕوانە!
(لاپەڕە ٢٠٦ و ٢٠٧ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە)

پەراوێز edit