ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات › شاری دڵ ›
٢٢٨. خۆش بڕوایی
یاڕەبی بەخێر بێ، قەلێ قڕاندی
وتەیەکی بوو، بە قڕە گەیاندی

نازانم چۆنە بەو بەیانییە
بەقڕەقڕ هاتووە، لە سەربانییە

زانیم گرنگە وشەی قشقەڕە
هەرچەند بێ خێر و پیس وبەدفەڕە

بەڵام داخەکەم، لێی حاڵی نەبووم
هەرچەند هەوڵیدا، بەوتەکەی نەچووم

سەیرێکی خۆشتر لەمن ڕوویداوە
دڵی ماڵ کاول سەری سووڕ ماوە

دڵی شێت وپێت، پەرێشان و کەیل١
عاشق بە جوانی، لە بنەماڵەی لەیل

سارا و کێو وکەژ مەڵبەندی ئەون
وەحشی و دڕندە هاودەنگی ئەون

تازە لە قیسم چووە ئەو دڵە
ئەو دڵە وێرانە، ئەو دڵە بە کوڵە

دڵی وای ناوێ گیرۆدەی ئەوین
وەخت و بێ وەختان لەمن بگرێ قین

وەک مەجنوون گڕوو بگرێ بۆ لەیلا
کار وپیشەی بێ شین و واوەیلا

١. لە دەقەکەدا وەک پەریشان نووسراوە.
ئاوایی زەنبیل، ١٣١٣ ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٩٩ و ٢٠٠ ی چاپی ئەنیسی؛ لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە)

پەراوێز edit