هەلە هەل، مەرگی کتوپڕ لە مرۆ
لەو مرۆوەی کە بووە پەست و تڕۆ
مەرگە دێنێ بە پەژارە دوایی،
مەرگ ئەپۆشێ لە مرۆ ڕیسوایی
مەرگە شانازییە بۆ کۆمەڵە پیر
کۆمەڵە پیرێ کە ما دیل و ئەسیر
بە دەسی جەوری زەمانە کەوتوو،
مردویی بیرەوەری ڕابردوو
مەرگە دوایی هەموو تەنگ و چەڵەمە
دەبڕێ دەستی درێژی زەڵەمە
کوا مەرگ بێت و بەخێری بێنم؟
گیانی شیرینمی بۆ دەربێنم
کەی دەڵێن دێ، کە بکەم پێشوازی
بێنمەجێ هەرچی هەیە داخوازی!
باری گەل ئێستە کە وا نابارە،
ڕۆح لەسەر ئەم بەدەنە سەربارە
ژین ئەوا ئاخری هات، جا بەدەرەک،
بەو ژیانە بڵێ 'ئەڵڵاهومەعەک'! ١
تەم و مژ، دووکەڵ و هەڵمی دڵی گەرم
مۆر و بنج، ترس و لەرز، عەیب و شەرم
هەر لەناو کۆمەڵی ئێمە مۆدە
نەچوە دەر لەم گەلە، یا لەم هۆدە
خەڵکی شەرمی نییە ئامانجی خۆ
لەهەمووجێ دەڵێ بێ شەرم و شکۆ
نە بەعەیب و نە بە عاری زانی
هەرچی بێ، پاکی دەڵێ بەزمانی
لەو مرۆوەی کە بووە پەست و تڕۆ
مەرگە دێنێ بە پەژارە دوایی،
مەرگ ئەپۆشێ لە مرۆ ڕیسوایی
مەرگە شانازییە بۆ کۆمەڵە پیر
کۆمەڵە پیرێ کە ما دیل و ئەسیر
بە دەسی جەوری زەمانە کەوتوو،
مردویی بیرەوەری ڕابردوو
مەرگە دوایی هەموو تەنگ و چەڵەمە
دەبڕێ دەستی درێژی زەڵەمە
کوا مەرگ بێت و بەخێری بێنم؟
گیانی شیرینمی بۆ دەربێنم
کەی دەڵێن دێ، کە بکەم پێشوازی
بێنمەجێ هەرچی هەیە داخوازی!
باری گەل ئێستە کە وا نابارە،
ڕۆح لەسەر ئەم بەدەنە سەربارە
ژین ئەوا ئاخری هات، جا بەدەرەک،
بەو ژیانە بڵێ 'ئەڵڵاهومەعەک'! ١
تەم و مژ، دووکەڵ و هەڵمی دڵی گەرم
مۆر و بنج، ترس و لەرز، عەیب و شەرم
هەر لەناو کۆمەڵی ئێمە مۆدە
نەچوە دەر لەم گەلە، یا لەم هۆدە
خەڵکی شەرمی نییە ئامانجی خۆ
لەهەمووجێ دەڵێ بێ شەرم و شکۆ
نە بەعەیب و نە بە عاری زانی
هەرچی بێ، پاکی دەڵێ بەزمانی
١. لە دەقەکەدا وەک ژییانە هاتووە.