ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٢٦. هێلانەی ڕووخاو
هەڵترووشکا بووم لە لووتکەی شاخێ
خەمبار و پەرۆش، ڕووبەڕووی باخێ

کام باخ؟ ئەو باخەی هیوای هۆز و گەل
پێوەی نیشتبوو بە هەزاران، مەل

کێهە مەل؟ ئەوەی نامەی ڕزگاری
بەدندووک دەبرد بۆ گەل، بە دیاری

ئەو باخەی بەری داخی دڵان بوو
جێی پشکووتنی خونچەی گوڵان بوو

هەر مەل لەدارێ هێلانی کردبوو
بە هیوای جووچک کڕ و مات کەوتبوو

گێژەڵووکێک هات لەپڕ دای لە دار١
هێلانەی ڕووخاند، هێلکەی خستە خوار

مەل بە ناچاری و هێلان ڕووخاوی،
ڕووی کردە شاخێ، ئەویش لە دوایی

بوو بە هاواڵی منی هەڵوەدا
دانیشتین هەردوو بێ سەرو سەدا

هەردوک بۆ ڕەنجی بە باچووی خۆمان
هەردوک بۆ ژینی لە قیس چووی خۆمان

شینمان دەکرد و واوەیلا و تاسە
سەرمان سووڕ مابوو، بەو کاسە کاسە

ئەو بۆ هێلانەی ڕووخاو و چۆڵی
'هۆنەر' بۆ هۆز و گەلی کڵۆڵی

١. لە دەقەکەدا وەک گێژەلوکێک نووسراوە.
(لاپەڕە ١٨٦ و ١٨٧ ی چاپی ئەنیسی؛ لە چاپی جەعفەر دا نییە)

پەراوێز edit