شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: پێناو سەبارەت: زەنبیل، ١٣٥٤ ی هەتاوی - (لاپەڕە ٢٠٦ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە) کە برژۆڵم لەسەر چاوم شەتڵ بوو بە دڵ زانیم لە ژێر پێتا چەقڵ بوو سەر و چاوم بە جووت ڕۆنا لە پێناو نەشت وێرا قەدەم دانێیە سەر چاو بە ڕێی تاریک و باریکی خەیاڵم بەڕێ بووی، چووی، دڵت بردم، دەناڵم لە دووی ئەو پارچە گۆشتەی کوفتەیی دەست بە دووی ئەو نەختە خاڵەی عاشق و مەست وەدووی کەوتم دەر و دەشت و بیابان کەژ و کێو، قوژبن و ئاوا و وێران بزانم داخۆ مەڵبەندی لە کوێیە دەوای ڕوون و هیوایی ئەو بە کێیە ++++++++++++++++++++++