ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢١٦. کەوی کوڵیو
دووچاوی مەستتە کێشاویانە ناز لە یەک١
عەجەب، نییانە دوو بەدمەست ئیحتیراز لەیەک!

کە خەوتی، تێک ئەڕژێ لەشکری موژەت تێکڕا،
هەڵێنە چاو و جیاکە سپاهی ناز لەیەک٢

لە بەینی ئەبرۆ و چاوت بە موو دەکەن فەرقێ
بەڵا و فیتنە نیانەچ ئیمتیاز لە یەک! ٣

کەسێ حیکایەتی زارت لەکن کەسێ ناڵێ
چ ڕەمز و نیکتەیە پۆشیویە ئەهلی ڕاز لەیەک؟ ٤

دڵم کەوێکی کوڵێوە بە دەس دوو زوڵفی تۆ
پەرۆش و عاجز و قەڵسن دوو شاهباز لە یەک

ئەتۆ کە ماچی دوو لێوت دەوێ، 'ئیمامی'ش ڕۆح،
عەجایبە کە نەبووین ئێستە بێ نیاز لەیەک!

١. لە دەقەکەدا هاتووە: ناز لەلەیەک کە دیارە هەڵەی تایپە.
٢. لە دەقەکەدا وەک ڤییا نووسراوە
٣. لە دەقەکەدا هاتووە: بەڵاوو فیتنە نییانە...
٤. کێشی میسراعەکە هەندێک لەنگە.
دێی جەمیان، ١٣٢٩ی هەتاوی
(لاپەڕەی ٦٧ی چاپی ئەنیسی. لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە)
پێداچوونەوە: کامڕان جەوهەری

پەراوێز edit