ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢١٧. لەو وەختەوە
لەو وەختەوە بردوویە دڵم چاوی عوقابی
ئەو مەست و ئەمیش خەستە عەجەب بۆتە کەبابی!

ڕووترشە ئەگەر ساقی، مەزەی بوو بە مەزاقم
خوێنی جگەری عاشقیش ئەم جارە شەڕابی

ئەو نێرگسە پڕفیتنەیە وا مەست و خەواڵوو١
بەو حاڵەوە بردوویە، بڵێ مەیدە عەزابی٢

برژاوە بە تینی نەفەس و ئاهی دەروونان٣
زۆر ناسکە، چڕژا بە ئیشارێکی جەنابی

هەرکەس نەشکێنێ دڵی وەک شووشەیی عاشق٤
ڕەحمەت لە هەموو قەوم و کەس و دایک و بابی٥

وێنەی قەد وباڵای کە لە نێو چاوی پڕئاوە
سەیری کە چلۆن دێتە مەلە مورغەکی ئابی

'کامیل' کە لە دووی دڵ چوو، تەماشاکە بە کوڵ چوو٦
مەنعی مەکە ساقی، وەرە بێ دەرد وبەڵابی!

١. لە دەقی کتێبەکەدا وەک خەواڵو هاتووە.
٢. لە دەقەکەدا وەک بردویە نووسراوە.
٣. لە دەقەکەدا وەک دەرونان نووسراوە.
٤. لە دەقەکەدا وەک شوشەیی هاتووە.
٥. لە دەقەکەدا وەک داییک نووسراوە.
٦. لە دەقەکەدا هەموو واوەکان یەکدانەن
قاقڵاوا، ١٣٤٠ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٦٥ ی چاپی ئەنیسی. لە چاپی جەعفەردا نییە)

پەراوێز edit