شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: کەوی کوڵیو سەبارەت: دێی جەمیان، ١٣٢٩ ی هەتاوی - (لاپەڕە ٢٧ ی چاپی ئەنیسی. لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە) دووچاوی مەستتە کێشاویانە ناز لە یەک١ عەجەب، نییانە دوو بەدمەست ئیحتیراز لەیەک! کە خەوتی، تێک ئەڕژێ لەشکری موژەت تێکڕا، هەڵێنە چاو و جیاکە سپاهی ناز لەیەک٢ لە بەینی ئەبرۆ و چاوت بە موو دەکەن فەرقێ بەڵا و فیتنە نیانەچ ئیمتیاز لە یەک! ٣ کەسێ حیکایەتی زارت لەکن کەسێ ناڵێ چ ڕەمز و نیکتەیە پۆشیویە ئەهلی ڕاز لەیەک؟ ٤ دڵم کەوێکی کوڵێوە بە دەس دوو زوڵفی تۆ پەرۆش و عاجز و قەڵسن دوو شاهباز لە یەک ئەتۆ کە ماچی دوو لێوت دەوێ، 'ئیمامی'ش ڕۆح، عەجایبە کە نەبووین ئێستە بێ نیاز لەیەک! ١. لە دەقەکەدا هاتووە: ناز لەلەیەک کە دیارە هەڵەی تایپە. ٢. لە دەقەکەدا وەک ڤییا نووسراوە ٣. لە دەقەکەدا هاتووە: بەڵاوو فیتنە نییانە... ٤. کێشی میسراعەکە هەندێک لەنگە. ++++++++++++++++++++++