٧
ئێوه که لە خەودان و هەڵستانوو نییە
دایم به گوناح دەڕۆن و وەستانوو نییە
مەعشووقەیی ئێوه هەر گژ و گیا و دڕکە
بێهیممەتن و فکری گوڵستانوو نییە١
دایم به گوناح دەڕۆن و وەستانوو نییە
مەعشووقەیی ئێوه هەر گژ و گیا و دڕکە
بێهیممەتن و فکری گوڵستانوو نییە١
٨
گەر ژیری، ئەگەر شێتی، نەمانت لەبەرە
زانا بی وەیا نەزان، هەموو دەردیسەرە٢
هەرچەنده بژی به خۆشی یا ناخۆشی
تێشوو بەره، زۆر حەستەمه، دوامین سەفەرە
زانا بی وەیا نەزان، هەموو دەردیسەرە٢
هەرچەنده بژی به خۆشی یا ناخۆشی
تێشوو بەره، زۆر حەستەمه، دوامین سەفەرە
٩
شەو هەسته که عاشقان به شەو ڕادەپەڕن
چڵکی دەموچاو به ئاوی دەسنوێژ دەسڕن
ئەو تاقمه وا به شەو دەکەن ڕاز و نیاز
مەعلوومه ئەوانه ڕەستگار بوون و کوڕن
چڵکی دەموچاو به ئاوی دەسنوێژ دەسڕن
ئەو تاقمه وا به شەو دەکەن ڕاز و نیاز
مەعلوومه ئەوانه ڕەستگار بوون و کوڕن
١٠
ماوێکی لەمێژ ژیام، تەمەن دوایی هات٣
کاتی سەفەرم هاتووه، دەڕوا ئاوات
جوان بووم و جحێڵ و ئێسته پیر و زورهان
بەو حاڵەشەوه دەڕۆم و نیمه سەوقات
کاتی سەفەرم هاتووه، دەڕوا ئاوات
جوان بووم و جحێڵ و ئێسته پیر و زورهان
بەو حاڵەشەوه دەڕۆم و نیمه سەوقات
١. چاپی ئەنیسی هەر سێ لەتکە شیعرەکەی وەک هەڵستانو، وەستانو، گوڵستانو نووسیوە. دەبێ وریا بین درێژ کردنەوەی واوەکە زیان بە کێشی شیعرەکە نەگەیێنێت،
٢. چاپی ئەنیسی: هەمو
٣. چاپی ئەنیسی: ژییام
٢. چاپی ئەنیسی: هەمو
٣. چاپی ئەنیسی: ژییام