ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٠٦. گڕوو
کوانێ خورشیدی شەوی دەیجووری من؟
کوانێ دەرمانی دڵی ڕەنجووری من؟

ئەی فیدات بم، یاری بێ‌مێهر و وەفا!
وا منت کوشت تۆ به سەد جەور و جەفا

نەتدەزانی عاشقی باڵاته دڵ؟
نەتدەزانی مشتەری کاڵاته دڵ؟ ١

ئاڵ‌وواڵات بۆ منه، من موبتەلام
من قەزاوەگێڕی هەر دەرد و بەڵام

یاری تۆ هەر تۆی دەوێ، ڕۆژ و شەوێ
گەر گڕوو بگرێ، بە کەس داناکەوێ٢

عاشقی زارت مەکە بێزاری خۆت
باش بناسە موبتەلای ئازاری خۆت

وا 'ئیمامی' تووتی یی گوڵزارتە٣
چاوەنۆڕی قەندی لێو و زارتە

١. چاپی ئەنیسی: کالا
٢. چاپی ئەنیسی: گڕو
٣. چاپی جەعفەر: تووتیی
قاقڵاوا، هاوینی ١٣٤٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٢٠٣ ی چاپی ئەنیسی و ٣٣٣ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit