ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٠٧. هەرچی هەم
ئەی سەگی دەرگات لە من پاکتر١
چاکتر و چالاکتر و بێ باکتر٢

ئەو هەموو دەم کایه دەکات و گەمه
ساغ و سەلیم، تێروپڕ و بێ‌خەمە

من بە زگی برسیی و لات و کزم
ناگەمە دز، ناوەڕم و ناگەزم

ئەو نە خەمی نان و نە ئاوی هەیە
هەرچی کە پێویستە تەواوی هەیە

ئەو، لەشی بۆنخۆشی گوڵاوە، گوڵاو
من بەدەنم پیسە، گڵاوە، گڵاو

ئەو نە خەمی کەس، نە خەمی خۆی هەیە
چونکە هومێدی کەرەمی تۆی هەیە

خۆ منیش ئەی خاوەنی خوانی کەرەم! ٣
پیرەگەماڵی دەری تۆم، هەرچی هەم

من شەل و پیر و کەسەل و ڕەنجەڕۆ
ڕووم ئەوه کردۆتەوه بەر دەرکی تۆ

گەرچی ئەمن زاهیرەکەم 'کامڵ'ـە
خۆ به یەقین باتینەکەم باتڵە

١. چاپی ئەنیسی: پاکترە. نازانم بەو گۆڕانکارییە چ شتێک لە تەقتیعی عەرووزیدا دەگۆڕێت ناشزانم ئایا شاعیر خۆی کردۆیەتی یان تیمی کاک جەعفەر. هەرچۆنێک بێت، بە گۆڕانکارییەکە هیچ لە واتای ڕستەکان ناگۆڕرێت تەنیا کارتێکەری دەبێ گۆڕانی ئەفاعیلدا بێت..
٢. چاپی ئەنیسی: بێ باکترە
٣. چاپی ئینیسی: کەڕەم
قاقڵاوا، ١٣٤٠ی هەتاوی
(لاپەڕە ٢٠٤ و ٢٠٥ ی چاپی ئەنیسی و ٣٣٥ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit