شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: گڕوو سەبارەت: قاقڵاوا، هاوینی ١٣٤٥ی هەتاوی - (لاپەڕە ٢٠٣ ی چاپی ئەنیسی و ٣٣٣ ی چاپی جەعفەر) کوانێ خورشیدی شەوی دەیجووری من؟ کوانێ دەرمانی دڵی ڕەنجووری من؟ ئەی فیدات بم، یاری بێ‌مێهر و وەفا! وا منت کوشت تۆ به سەد جەور و جەفا نەتدەزانی عاشقی باڵاته دڵ؟ نەتدەزانی مشتەری کاڵاته دڵ؟ ١ ئاڵ‌وواڵات بۆ منه، من موبتەلام من قەزاوەگێڕی هەر دەرد و بەڵام یاری تۆ هەر تۆی دەوێ، ڕۆژ و شەوێ گەر گڕوو بگرێ، بە کەس داناکەوێ٢ عاشقی زارت مەکە بێزاری خۆت باش بناسە موبتەلای ئازاری خۆت وا 'ئیمامی' تووتی یی گوڵزارتە٣ چاوەنۆڕی قەندی لێو و زارتە ١. چاپی ئەنیسی: کالا ٢. چاپی ئەنیسی: گڕو ٣. چاپی جەعفەر: تووتیی ++++++++++++++++++++++