لایەک شایی یە، لە لایەک شینە
لایەک هەڵپەڕکێ، لایەک گرینە
لایەک جل دەبەن بۆ بووکی ساوا
لە لایەک کفن دەبڕن بۆ زاوا
تەماشای دنیا و بێوەفایی ئەو
به یەک چەسپان و لێکجیایی ئەو
با بەس من و تۆ بە تەمای ئەو بین
با بەس بێخەبەر، ئاوبردەی خەو بین
با وەخەبەر بێین، فکری کارێ کەین
بیر و باوەڕمان بۆ لای یارێ بەین١
ئەو یارەش دیاره تاق و تەنیایە
بهوەفا و کەرەم، زاتی خودایە
هەر خزمەت بەوه پاداشی زۆره
به وتەی منکه، دڵت مەگۆڕە
هەر ئەو دەژیێنێ، هەر ئەو دەمرێنێ٢
ئاخری بۆخۆی تەنیا دەمێنێ
'ئیمامی' ئەوا ڕووی کردۆته تۆ
پێنج فەڕزه سوجدەی هەر بردۆته تۆ
لایەک هەڵپەڕکێ، لایەک گرینە
لایەک جل دەبەن بۆ بووکی ساوا
لە لایەک کفن دەبڕن بۆ زاوا
تەماشای دنیا و بێوەفایی ئەو
به یەک چەسپان و لێکجیایی ئەو
با بەس من و تۆ بە تەمای ئەو بین
با بەس بێخەبەر، ئاوبردەی خەو بین
با وەخەبەر بێین، فکری کارێ کەین
بیر و باوەڕمان بۆ لای یارێ بەین١
ئەو یارەش دیاره تاق و تەنیایە
بهوەفا و کەرەم، زاتی خودایە
هەر خزمەت بەوه پاداشی زۆره
به وتەی منکه، دڵت مەگۆڕە
هەر ئەو دەژیێنێ، هەر ئەو دەمرێنێ٢
ئاخری بۆخۆی تەنیا دەمێنێ
'ئیمامی' ئەوا ڕووی کردۆته تۆ
پێنج فەڕزه سوجدەی هەر بردۆته تۆ
١. چاپی ئەنیسی: یارێ کەین
٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دەژێنێ... دەمرێنێ
٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دەژێنێ... دەمرێنێ