ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٠٤. بەخشین
هەی هاوار هاواڵ! بارم گرانە
پشتم جدەو بوو، ماڵم وێرانە١

هەرچەن که لوتفی خودا یارم بێ
گوناهم وەک کێو زل بێ و بارم بێ،

ناترسم، گەرچی دەرد بێ‌دەرمانە
بەخشین، خودایه! هەر له تۆ جوانە

لێبوردن، لوتف و مەرحەمەت، کەرەم٢
بەخشین، چاوپۆشین، «یا مولی‌النعم»

خاوەن شەو و ڕۆژ، تاریکی و ڕوونی
ئاگادار، زانای ڕازی دەروونی

ڕۆژم هەروەک ڕووم ڕەش و تاریکە
ڕێگەی نەجاتم دوور و باریکە

ئەگەر تێی‌کەوتم، قەت نایەمه دەر
پردی سیڕاته و ڕۆژەکەی مەحشەر

بۆخۆت فەرمووته خاوەن شفاعەت٣
ئەحمەده، ئێمەش کرمان ئیتاعەت

هاتووین تا لە ژێر چەتری نەجاتی
ڕزگار بین هەموو، ڕۆژی نەهاتی

هەوراز و لێژه، ڕژد و هەڵدێرە
چاڵ و چۆڵ، ناڕێک، گۆل و ئەستێرە

١. چاپی ئەنیسی: جدە (دەبێ هەڵەی تایپ بێت).
٢. چاپی ئەنیسی: کەڕەم
٣. چاپی جەعفەر: شەفاعەت
گەردیگلان، ١٣٢١ی هەتاوی
(لاپەڕە ٢٠١ ی چاپی ئەنیسی و ٣٣١ و ٣٣٢ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit