ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٩. باخەوانی کڵۆڵ
تەماشا نیشتمان ڕێک جێگە مۆڵە
چ وێران و کەلاوە و چۆڵ وهۆڵە
گەلیش هەروا بە فکرێکە لە کونجێ
کە چۆن بستێنی لەو، بەو فێڵە، تۆڵە
بەڵام دەشت ودەری زەنوێرە هێشتا
لە بۆ سەیرانی گەل زۆر نەرم ونۆڵە
هەموو باغ و گوڵ و گوڵزاری هەروا
لەبار و دڵڕفێن و زەرد وزۆڵە
لەوێدا من بەجارێ دەستەو ئەژنۆم
بەدەست شەختەی زەمانە بووم کزۆڵە
لە نێو ئەو باخەدا بێ قەدر وبایی
'ئیمامی' باخەوانێکی کڵؤڵە
لاپەڕە ١٠٨ ی دیوانی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit