سەد بەهار ئێستە بەقوربانی چلەی زستانە
ڕۆژی ئازادی هەڵات، کاتی لەخەو هەستانە
نیشتمان بۆتە بەهەشت، سەوزە وڵات و دەرودەشت
گەرچی زستانە بەڵام چەشنی بەهارستانە
دوژمنن کەوتووە هەستانی مەحاڵە و ئەستەم
هەروەکوو پیرەگەماڵ کەوت و لەبەردەستانە
دەستیان بەستن ئەوانەی وەکوو سەگ یانیگرن
با لە چاڵیان بخەن ئەو تاقمە چاوبەستانە
کەوتە دووی تەرمی ڕەزاخانی کەسیفی بابی
لێیگەڕێن خوێن مژە، هەر جێگەیی گۆڕستانە
ئەی مەلاکانی بەڕێز، ئەی گەلی ئازا و نەبەز!
با لەبیروو نەچێ قەت کردەوەی ئەو پەستانە