ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢١. فەلەکی بەدڕەفتار
فەلەک! ناڵێم دەگەڵ من ڕاست بە، هەر کەج ڕۆیینە کارت
بەڵام ئەوشۆ سەبرکە، پێم دەڵێن تەشریفی دێ یارت
ئەگەر مانگ! تۆش لەکەل سەر بێنیەدەر تا ڕۆژێ، یاڕەببی
بە ڕووزەردی هەڵێی، شۆقی نەمێنێ نووری ڕوخسارت!
نەسیمی شەو! ئەتۆش دەنگت نەبێ ئەوشۆکە تا ڕۆژێ
ئەجەل بگرێ هەناسەت هەر نەمێنێ شوێن و ئاسارت!
کەڵەشێر! تۆش مەخوێنە، بێ هەرا و بێ دەنگ بە ئەوشۆکە،
سەروماڵ پێشکەشی باڵت دەکەم، ڕۆحم فیدای زارت!
چرا! تۆش هەڵنەبی، بشکێی و نەوتت لێ بڕێ یاخوا،
بەجارێ تێک بچی وا، گەر بە سەد وەستا نەکەن چارت!
خروس بێدەنگ، نەسیم بێ هەست، چرا کووژاوە، مانگ خۆی گرت
کەچی تۆ ئەی فەلەک، سەبرت نەکرد، هەر بەد بوو ڕەفتارت!
(گەردیگلان، ١٣٢٢ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٢٦ ی دیوانی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit