شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: باخەوانی کڵۆڵ سەبارەت: لاپەڕە ١٠٨ ی دیوانی چاپی ئەنیسی تەماشا نیشتمان ڕێک جێگە مۆڵە چ وێران و کەلاوە و چۆڵ وهۆڵە گەلیش هەروا بە فکرێکە لە کونجێ کە چۆن بستێنی لەو، بەو فێڵە، تۆڵە بەڵام دەشت ودەری زەنوێرە هێشتا لە بۆ سەیرانی گەل زۆر نەرم ونۆڵە هەموو باغ و گوڵ و گوڵزاری هەروا لەبار و دڵڕفێن و زەرد وزۆڵە لەوێدا من بەجارێ دەستەو ئەژنۆم بەدەست شەختەی زەمانە بووم کزۆڵە لە نێو ئەو باخەدا بێ قەدر وبایی 'ئیمامی' باخەوانێکی کڵؤڵە ++++++++++++++++++++++