ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٨. شایی ئازادی
کارگەر و ڕەنجبەر و وەرزێر و هەموو چین و دەچین
بۆ بە دەس گرتنی مافی گەلەکەم یەک دەکەوین
شەوی نەگبەت چووە، ڕۆژمان لە کەلی ئازادی
هاتەدەر خاڵە، دەسا هەستە لەخەو، لابە سەرین!
سەر لە سەر ڕێگەیی ئازادی نەچێ، باری لەشە
وەکوو گۆ بەرشەقی دەن چاکە کوڕ وکاڵی بەتین
دەست دەنە دەست و وەرن ئەی گەلی ئازا و نەبەز!
دەرفەتە، ئێستە لە نێو ئێمە نە ڕق ماوە نە قین
ژێرچەپۆکەی ئەم و ئەو هەر بەشی ئێمەی مەرد بوو
با لەمەولاوە بە ئازادی و سەربەستی بژین
یەکیەتی پێ دەوێ هەر میللەتێ هەستی ژین کا
وەرن ئەی کارگەر و وەرزێر و هەژار و مسکین
کامیل ئەمڕۆکە دەڵێ ڕۆژی هەلە، دەس دەگرین
شایی ئازادییە، بێ ترس و خەفەت هەڵدەپەڕین
(قاقڵاوا، ١٣٤١ ی هەتاوی)

پەراوێز edit