ئەو عالەمە چی لێهات جاران کە ئەمن دەمدین؟
سەرگەرمی ئەوین جارێ دڵخۆش و دەمێ غەمگین
گا پێدەکەنین وەک گوڵ، جارێکی دەیانکرد شین
بۆ لەیلی و بۆ مەجنوون، بۆ خوسرەو و بۆ شیرین
هەروەک چووه پێش چاوان کاکەمەم و خاتووزین
هەرکەس به خەیاڵی خۆی سەرگەرم بە کارێ بوو
گیرۆدەیی میهر و مەیل، ئاشوفتەیی یارێ بوو
عاشق به سەری زولفی بێتاب و قەرارێ بوو
خاتر له سەری ڕێگای ئاهوویی تەتارێ بوو
ئێستاش له فیراقی وان، من ڕۆح و دڵم دەگرین
کوا بولبولی بێچاره تا بێتەوه گوڵزاری؟
گوڵ پێبکەنێ بۆ وی، ئەو ناڵه بکا و زاری
بولبول به سەناگۆیی، گوڵ هەر به جەفاکاری
بۆچی؟ ئەوه بوو مایەی شەیداییی و دڵداری
بۆیه لە گوڵ و گوڵزار باڵنده هەموو دەفڕین
ئەو عاشقی بێچاره وا بێپەڕ و بێباڵە
یاڕەببی! چلۆن بفڕێ؟ پێبەندی خەت و خاڵە
مەجنوونسفەته و عاشق بەو لەیلی یه ڕەشتاڵە
یا بۆ شەکەری لێوی عەینەن وەکوو منداڵە
ڕۆژ و شەو و بێوەختان ئەو ماڕزه دەگرێ قین
دەرچوونی مەحاڵه دڵ، لەم گێژ و خول و چەرخە
چون کۆزی ئەوه هێشتا، ساوایه، وەکوو بەرخە
یاڕەب! بە کەرەم جارێ، لوتف و کەرەمت دەرخە
لەم سەخت و چڕی چەرخه، ئەم عالەمه زوو سەرخە
ئەی من بە فیدای خاکی بەردەرکی 'ئیمام'ی دین