وەرە ئەی نەمامی تازە، تۆ لە باغی کێ ڕواوی؟
کە ئەوەند شۆخ و شەنگی، لە چ کانی ئاودراوی؟ ١
دەم و چاو و بەژن و باڵا، هەموو ڕیکوپێک و مەوزوون
هەموو دڵڕفێن و شیرین، که له جوانییا تەواوی
له دڵی هەژاری عاشق هەر ئەتۆی و خۆشەویستی
چ بکا له پارچه گۆشتێ، که به زۆری تێیخزاوی
تۆ و ڕۆح و بیر و باوەڕ، تۆ و قەست و عیشق و ئامانج
چییه ئەم تەلەسمه ئازیز، له هەمووی که تێکەڵاوی؟
شەو و ڕۆژ به یادی ڕووی تۆ، نه خەوم هەیه نه خۆراک
بەڵێ، دەستی قودەرتێ بوو که له عەیب و عار بڕاوی٢
دڵی موبتەلایی 'کامیل' که ئەتۆی تێیا دیاری
چ جوان و ڕوون و خۆشه، تۆ چرای و هەڵکراوی

١. چاپی جەعفەر: کانێ
٢. چاپی ئەنیسی: قودرەتی
٢. چاپی ئەنیسی: قودرەتی