ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٧٧. گوڵی هیوا
کێ دی وەها لەپڕ گوڵی هیوا بپشکوێ!
نەورۆز و ڕۆژی خۆشیی گەلی کورد وەدەرکەوێ

ڕۆژی نەجاتە، کاتی خەباتە، فریشتەکەت
کوردە! ئەگەر نەترسی سەری ناوەتە سوێ

هەر چاوەڕێی خەباتی من و تۆیە کاکی خۆم!
من حازرم ئەگەر کەسێ بێت و ڕەگەڵ‌کەوێ

شەرتە نەدەم وچان و وەنەوز و خەوم نەبێ
هەر نەسرەوم دەمێ، لە بەیانی هەتا شەوێ

تا کفنی دوژمنم نەبڕم، نەیکەمە بەری
نەینێمە گۆڕی پیسی، نەڵێم ژینی خۆم دەوێ

داری هومێدی کوردە بە خوێنی گەل ئاو درا
تاکوو جیهان جیهانە، سەری بەرزە، نانەوێ

تازە چرۆ دەکات و بەریشی بەڕێوەیە
هەر ساڵ بە بای بەهار دەشنێت و دەبێ نوێ

تاکوو تەنوورەکەت دەگڕێ، کاری خۆت بکە
نەک بێتە کۆتی پێت پنە، گەر تۆ هەلت دەوێ

هەڵکەوتووە، لە دەستی مەدە هەل، هەڵێ مەڵێ:
ناڕۆمە پێشێ، ببزوو؛ لە ڕۆحی منت کەوێ!

هەرگیز مەهێڵە دامرێ تەندوورەکەت لە گڕ
بەو تینی گەرمی وی، دڵی دوژمن دەبێ توێ

پێ هەڵگرە، درەنگە، نەوەک دامرێ، بڕۆ
کاکی 'ئیمامی'! تۆ کە ژیانی گەلت دەوێ
قاقڵاوا، هاوینی ١٣٥٦ی هەتاوی
(لاپەڕە ٢٥٢ و ٢٥٣ ی چاپی جەعفەر، لە چاپی ئەنیسیدا نییە)

پەراوێز edit