دەڵێن یارم لە بۆکانێ بە سەد ئاه و فوغان ڕۆیی
زەدەی پەیکانی حەسرەت بوو، وەکوو تیری کەوان ڕۆیی
برام سەردەستەیی پاکی ڕەفیقانی جەفاکێش بوو
نەمابوو هاودەمی، بۆیه لە دووی کاروانی وان ڕۆیی
لەگەڵ ئەهلی وەفا 'سادق' بوو، 'سەددیق'! بابی ناکامت
لەبەر ناڕێکوپێکی مەوقیع و کات و زەمان ڕۆیی
لەگەڵ خاوەندڵان هاودەم، لەگەڵ ڕاس، سەروی بوستان بوو
لەبەر بێبەرگوباری و ڕەنگ و بۆنی گوڵستان ڕۆیی
مەڵێن بێواده بوو ڕۆیی، شەهیدی عیشقی جانان بوو
به دەنگی بولبولی باغی بەهەشتی جاویدان ڕۆیی
'قزڵجی' ماڵی ئاوا، کانی فەیز و عیلم و زانین بوو
لە جێی خۆی 'سادقی' دانا، ئەویش زوو، ناگەهان ڕۆیی
بە دوایدا داغدارانی موحەببەت کاروان ڕێخەن
بنێرن باری دۆعا، سەروەری دانیشوەران ڕۆیی١
هونەرمەند و ئەدیب و فازل و دانیشوەر و شاعیر
ڕەفیقی زۆر لە سەر شانسووکی هەر پیر و جەوان ڕۆیی
ئەگەر تەورێزه تەبڕێژ، بۆ تەبی وی کەم نەکرد تۆزێ؟ !
ئەتیببا کوێر و دەرمان قات بوو، وا ئەو بێوچان ڕۆیی؟
که دی گەردنکەچه بولبول، له حەسرەت ڕۆژگاری گوڵ
ئەویش دڵ پڕ له کوڵ خێرا لە پێش کاتی خەزان ڕۆیی
'ئیمامی'ش با بە دوویدا هەر بکا زاری هەتا ماوە
به زاری بانگی هاواڵان بکا: ئارامی گیان ڕۆیی

١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دوعا