ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٧٩. کاری وا ناکەی
خودا! بۆچی منی بێچارە بێ دەرد وبەڵا ناکەی؟
ئیلاهی! بۆچی دەردی من بە ڕەحمی خۆت دەوا ناکەی؟

شەوێ تا بەربەیان، یاڕەب! تەمادارم له دەرکی تۆ
لەبەرچی من به خاسانت شەوێکی ئاشنا ناکەی؟

ئەگەرچی زۆر گوناکار و هەڵەم، ئەمما ئەتۆ یاڕەب! ١
کەریمی و جەزام لێ‌ناستێنی، کاری وا ناکەی! ٢

فەقیر و دەستەوئەژنۆم و ئەتۆ کاتی کەڕەم، ڕەببی! ٣
دەزانم فەرقی خاوەن تاج و تەختێک و گەدا ناکەی

دڵی هەر بۆیه خۆشه 'کامیل' ی بێ‌دەست و پێ ئێستێ
که فەرقی ڕۆستەم و پیاوێکی وا بێ‌دەست‌و‌پا ناکەی

١. چاپی ئەنیسی: گوناکار و هەڵەم
٢. چاپی ئەنیسی: کەریمی یو
٣. چاپی ئەنیسی: فەقیر و دەستەووستانم
قاقڵاوا، ١٣٤٠ی هەتاوی
(لاپەڕە ٨٠ چاپی ئەنیسی و ٢٥٨ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit