ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٨٠. ئەی خودا
دەمکوژی بەم دەردەوە یا چارەیی دەردم دەکەی؟
ئەی خودا! هەر هەڵوەدا و موحتاجی نامەردم دەکەی؟

هەروەکوو جاران لە سەر تەختی مرادم دادەنێی؟
یا نه، شووم و ماڵ‌خراپ وەک کوندی سەر بەردم دەکەی؟

دەمکەیه مەجنوونی عالەم، دڵ به دەست دێنم؟ وە یا
عاشقی ڕوخساری لەیلا، وێڵی هەر هەردم دەکەی؟

من به دڵگەرمی لەمەولا دەچمه نێو گوڵزاری عیشق
یا نه، مەحڕوومم له گوڵشەن، مات و دڵسەردم دەکەی؟

ئەی خودا! جاران به لوتفت هیچ خەم و دەردم نەبوو
ئێسته بێ‌لوتفی، که تووشی سەد خەم و دەردم دەکەی

زوو لە نێو خۆشبەختەکان تاقانه بووم و بێ‌نیاز١
ئێسته لای پەژموردەکانی دڵ‌بەخەم، فەردم دەکەی

١. چاپی ئەنیسی: بێ نییاز
گەردیگلان، ١٣١٩ی هەتاوی
(لاپەڕە ٧١ و ٧٢ ی چاپی ئەنیسی و ٢٥٩ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit