شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ئەی نەمامی تازە! سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٣٣ی هەتاوی - (لاپەڕە ١٠٠ و ١٠١ ی چاپی ئەنیسی و ٢٥١ ی چاپی جەعفەر) وەرە ئەی نەمامی تازە، تۆ لە باغی کێ ڕواوی؟ کە ئەوەند شۆخ و شەنگی، لە چ کانی ئاودراوی؟ ١ دەم و چاو و بەژن و باڵا، هەموو ڕیک‌وپێک و مەوزوون هەموو دڵ‌ڕفێن و شیرین، که له جوانییا تەواوی له دڵی هەژاری عاشق هەر ئەتۆی و خۆشەویستی چ بکا له پارچه گۆشتێ، که به زۆری تێی‌خزاوی تۆ و ڕۆح و بیر و باوەڕ، تۆ و قەست و عیشق و ئامانج چییه ئەم تەلەسمه ئازیز، له هەمووی که تێکە‌ڵاوی؟ شەو و ڕۆژ به یادی ڕووی تۆ، نه خەوم هەیه نه خۆراک بەڵێ، دەستی قودەرتێ بوو که له عەیب و عار بڕاوی٢ دڵی موبتەلایی 'کامیل' که ئەتۆی تێیا دیاری چ جوان و ڕوون و خۆشه، تۆ چرای و هەڵکراوی ١. چاپی جەعفەر: کانێ ٢. چاپی ئەنیسی: قودرەتی ++++++++++++++++++++++