ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٧٢. ئاخری زەمانە
هەروا خودا خودامە کە ماوێک ببێ، دەمێ
لەو قەبرە پڕ لە ئێشەوە دەرکەم دەمێ، خەمێ

ڕۆژم وەکوو شەوانه، به تاریکی ڕادەبێ
شەو کوتر و کوێرم و نه چرایێک و نه شەمێ١

ڕۆژم به ئینتیزارەوه دەڕوا هەتا شەوێ
چ بکەم ئەمن؟ شەویش نه ڕەفیقێ، نه هاودەمێ

جەرگ و دڵم لەتە، لە هەناوم تکاوە خوێن
سووڕما سەرم، خودا، نە دەوایێ نە مەڵحەمێ٢

سیڕڕی دڵم له بێ‌کەسییا ڕەنگه دەرکەوێ
هەرچی دەکەم نییه، نه ئەنیسێ، نه مەحرەمێ

ڕۆژ و شەوم بە جارێ لەلا وەک جەهەننەمە
قابیز لەبەرچی نایەته لام ڕۆحمی دەمێ؟

'کامیل'! خەریکی چی؟ مەگه نەتبیستووه دەڵێن:
بۆ ئاخری زەمانه شوکور ماویه دەمێ

١. چاپی ئەنیسی: شەو کوتر وکوێرم نەچرایێک نە وا شەمێ
٢. ئەم فەردە لە چاپی جەعفەردا نابینرێت، من لە چاپی ئەنیسیم وەرگرتووە و سێ وێرگول (فاریزە)م بە مەبەستی هاسان کردنی خوێندنەوەی شیعرەکە، لێ زیاد کردووە.
ئاشی زەنبیل، ١٣١٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٦٠ ی چاپی ئەنیسی و ٢٤٢ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit