سەیری، چەندە سەخت و ناخۆشە بیساتی پایزی! ١
سەگ لە سەرمانا تەزی، شێریش لە حاند سەرما بەزی
تەم لەگەڵ بەفری بەرانا وا سەری کوێستانی گرت
سەر بەرەوژێر، کەمکەمه دێوی سپی بۆمان خزی
هات گوڕەی پیاوی لەمێژینه و دڕا جلکی هەژار
کار و مەڕ هەر کاڕەیانه، بزنهڕووتەش هەڵبەزی
پیر و لاو، شێخ و مەلا، هەر حەز له تەندوورێ دەکەن
ملهوڕیش دەڕوا به ئەستۆی کز، به کووڕی و ملکزی٢
جاروباریش خۆزگه خۆ دەرخا له نێو هەور و هەڵا
ڕۆژ به ترس و لەرزەوه، زەردە به چاوشارکێ و دزی٣
هات نەسیمێکی شەماڵ و تا وڵات ڕەش کاتەوە
داوەشێ! بێ واده هات و وا ئەویش گیانی تەزی

١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: پاییز
٢. چاپی ئەنیسی: کوڕی
٣. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: زۆر بە ترس ولەرزەوە... چاپی ئەنیسی: زەرد و بەچاوشارکێ و دزی
بەحری عەرووزیی شیعرەکە:
رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن