شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ئاخری زەمانە سەبارەت: ئاشی زەنبیل، ١٣١٥ی هەتاوی - (لاپەڕە ٦٠ ی چاپی ئەنیسی و ٢٤٢ ی چاپی جەعفەر) هەروا خودا خودامە کە ماوێک ببێ، دەمێ لەو قەبرە پڕ لە ئێشەوە دەرکەم دەمێ، خەمێ ڕۆژم وەکوو شەوانه، به تاریکی ڕادەبێ شەو کوتر و کوێرم و نه چرایێک و نه شەمێ١ ڕۆژم به ئینتیزارەوه دەڕوا هەتا شەوێ چ بکەم ئەمن؟ شەویش نه ڕەفیقێ، نه هاودەمێ جەرگ و دڵم لەتە، لە هەناوم تکاوە خوێن سووڕما سەرم، خودا، نە دەوایێ نە مەڵحەمێ٢ سیڕڕی دڵم له بێ‌کەسییا ڕەنگه دەرکەوێ هەرچی دەکەم نییه، نه ئەنیسێ، نه مەحرەمێ ڕۆژ و شەوم بە جارێ لەلا وەک جەهەننەمە قابیز لەبەرچی نایەته لام ڕۆحمی دەمێ؟ 'کامیل'! خەریکی چی؟ مەگه نەتبیستووه دەڵێن: بۆ ئاخری زەمانه شوکور ماویه دەمێ ١. چاپی ئەنیسی: شەو کوتر وکوێرم نەچرایێک نە وا شەمێ ٢. ئەم فەردە لە چاپی جەعفەردا نابینرێت، من لە چاپی ئەنیسیم وەرگرتووە و سێ وێرگول (فاریزە)م بە مەبەستی هاسان کردنی خوێندنەوەی شیعرەکە، لێ زیاد کردووە. ++++++++++++++++++++++