ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٧٣. دافیعی ئەلەم
ئەتۆی حەکیمی هەموو دەرد و دافیعی ئەلەمی
ئەتۆی کە شافیعی خاوەن گوناهی زۆر وکەمی

ئەتۆی که ڕەحمەتەکەی گرتی دار و بەردی وڵات١
وەخڕدەکەی بە سەخا و بەزل سفرەکەی حەتەمی

وجوودی تۆ بووه زیبی گوڵ و دڵی بولبول
به بۆنی تۆوه گەیشت، بوو به نۆکەر و خەدەمی

وەنەوشه گەردنی خۆی کرد بڵند له ڕاستت زوو
نەسیمی سوبح سەری کرد نەوی و دای قەسەمی

که تا وجوودی هەیه سەرنخوون و مل‌کەچ بێ
سیاهـ‌پەرده بێ دایم، هـەتاکوو دێ عەدەمی

که سوێسنیش وەزمان‌هات بڵێ منیش جوانم
سەبا به ئەمری جەنابت شەپێکی دا له دەمی

تەماشە نێرگسی خۆشبەخت چۆنی تەرتیب دا٢
لە لایێ حوققە و کاغەز، لە لایەکیش قەڵەمی٣

لەبەر ئەوه که بنووسێ له مەدحی تۆ دەفتەر
ببێته زیبی چەمەن، خۆش بێ هاتنی قەدەمی

١. چاپی ئەنیسی: ڕەحمەتەکەت
٢. چاپی ئەنیسی: تەماشا
٣. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: حۆققە وو کاغەز
گەردیگلان، ١٣٣١ هەتاوی
(لاپەڕە ٦ و ٧ ی چاپی ئەنیسی و ٢٤٣ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit