ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٧٤. سۆزی دڵ
بەتەنیا گیانەکەم، سۆزی دڵم پەروانە دەیزانێ
خەمی دڵ بولبولێکی بێ گوڵ و بێ لانە دەیزانێ

وەها پابەندی بسکی شێت‌وپێتم، بێ‌خەبەر ماوم
لە خۆم و حاڵ‌وباڵم، حاڵی من دێوانه دەیزانێ١

له ڕازی بسکی پڕ پێچ‌وخەمی، عالەم سەراسیمەن
دەزانی ئەو تەلەسمه مووبەموو هەر شانه دەیزانێ؟

مەپرسن دۆستان! هەرگیز له حاڵی دەستزەدەم، چونکە
لە خۆم من بێ‌هەواڵم، حاڵی من جانانه دەیزانێ

ئیمامی ناوی گەوره و شاری وێرانه که تێفکری
له مەعنای شێعرەکانی هەر دڵی وێرانه دەیزانێ

١. چاپی ئەنیسی: دیوانە
گەردیگلان، ١٣٢٣ی هەتاوی
(لاپەڕە ٨٣ و ٨٤ ی چاپی ئەنیسی و ٢٤٥ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit