ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٦٨. کۆچی خێر
باری بەست، خێر بێ، دەڵێن بۆ جەننەتول مەئوا دەچێ
هەرکەسێ پیاوی خودا بێ، گیانەکەم، ئاوا دەچێ

شێری مەیدانی خوداناسی عەلی بوو عائیلی
توێشوویی هەڵگرتووه، بێ‌ترس و بێ‌پەروا دەچێ

ئەو له پێش چاو چوو، بەڵام هەر ماوه وێنەی وی له دڵ
هەرکەسێ وێنەی ئەوی بێ، خۆش سەروسیما دەچێ

خەم مەخۆن یاران! مەڵێن ڕۆیی 'عەلی' شێری خودا
پاک و ڕووسوور بۆ حوزووری حەزرەتی مەولا دەچێ

هەرکەسێ ڕووسووره وەک ئەو دەچته مەیدانی جەزا
خۆ ئەوەی وەک 'کامیل'یشه، بێ‌سەر و بێ‌پا دەچێ
سەیدئاوا، ٢٠/١٢/١٣٤٧ی هەتاوی
(لاپەڕە ١١٨ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٥ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit