ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٦٧. تۆبە بێ!
من سەگێکی ڕووت وقووتی ڕانەکەی تۆم، تۆبە بێ!
پەت لە مل، ئامادەباشی شوانەکەی تۆم، تۆبە بێ!

تۆ تەبیبی حازیقی دەرد و بەڵای، من دەردەدار
دڵ‌نەخۆش و چاوەڕێی دەرمانەکەی تۆم، تۆبه بێ!

برسیی و بێ‌واز و بێ‌هێزم، له دەرکت کەوتووم١
چاوەڕێی لوقمێکی چەور و نانەکەی تۆم، تۆبه بێ!

گەر بڵێم لەو نەسله پاکەم، خۆ درۆ ناکەم، بەڵام
ڕووی دەوێ لەو نەسله بم، گاوانەکەی تۆم، تۆبه بێ!

نیسبەتی خاشاک لەگەڵ گوڵزاری باغی جەننەتت٢
چۆن بکەم من؟ خاکی دەرک‌وبانەکەی تۆم، تۆبه بێ!

تۆ شەهەنشاهی جیهانیی و ئەمیری ئینس و جان٣
من فەقیرم خۆ، گەدای دەربانەکەی تۆم، تۆبه بێ!

هەسته 'کامیل' ڕوو ده دەرکی سەییدی سەروەر بکە!
هەر بڵێ قوربان! سەگی ئاسانەکەی تۆم، تۆبه بێ!

١. چاپی ئەنیسی: برسی یو
٢. چاپی ئەنیسی: جەننەتێ
٣. چاپی ئەنیسی: جیهانی یو
جەمیان، ١٣٣٠ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٠ و ١١ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٣ ی چاپی جەعفەر )

پەراوێز edit