ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٦٦. بەفری خەم
با بە یادی شەمعی ڕووت، پەروانە بێ
گیانەکەم، دڵ بێ دڵت وێرانە بێ!

بەفری خەم دیسان لە سەر کێو کەوتەوە
ڕەنگه پەڕ دەرکات دڵم دێوانه بێ١

مانگی جێژن با ببێ ئاوا، به توون!
ڕەببی ڕۆژی ڕووت له من ئاوا نەبێ!

تۆ که لای من نی، نەماوه زیندەگیم
خێر و خۆشیم بۆچییه هەر با، نەبێ

بێ‌تۆ کەی جێژنه، هەزار مانگ نوێوه بێ!
گەر ئەتۆش بێی، ڕۆحەکەم جێژنانه بێ

١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ڕەنگە پەڕ دەرکات و لێم دێوانە بێ.
قاقڵاوا، ١٣٣٩ی هەتاوی
(لاپەڕە ٩٢ و ٩٣ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٢ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit