هەتا کەی عاشقی بێچارە چاوی هەر لە دەرگا بێ؟
بڵێ 'بەشکم وەدەر بێ ڕۆژی عاشق'، جا بڵێی وابێ؟ ١
به سارد و گەرمی مەیلی یاری خۆم من ڕامبوارد عومرێ٢
له لای من بایی پووڵێکه، چ سەرما بێ، چ گەرما بێ٣
بەرامبەر شەمعی ڕووی دڵداری من، با پێت بڵێم چۆنە
کەسی عاشق دەبێ پیاوانه وەک پەروانه سووتابێ٤
هەژار و دەربەدەر بۆ کۆیی دڵبەر سەر دەبا پێ بێ٥
به سەر با بێمه دەرکوبانی وی، تا هێزی پێ مابێ
موهەییا نابێ بەزمی عارفان، پیری موغان فەرمووی
هەزار عاشق وەخڕبن، تاوەکوو ساقی نەیێ نابێ
بە نەزم و نەسری خۆم هەر ڕێزی لێ دەگرم هەتا دەمرم
لە پیری مەیکەدە، بەشکم بفەرمێ پیاڵەیێ با بێ٦
'ئیمامی' ماڵخراپ، چاوی لە دەستی ساقییە، تاکوو٧
بە خۆی و پیاڵەکەی بێتە پەنام و ماڵی ئاوا بێ

١. چاپی ئەنیسی: بڵێی؛ چاپی جەعفەر: بەشکەم
٢. چاپی ئەنیسی: ڕامپوارد. (دەبێ هەڵەی تایپ بێت).
٣. چاپی ئەنیسی: پوڵێکە
٤. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: کەسێ؛ چاپی ئەنیسی: سوتا
٥. چاپی ئەنیسی: کوێی (دەبێ هەڵەی تایپ بێت)
٦. چاپی ئەنیسی: پیاڵەیە با، بێ
٧. چاپی ئەنیسی: ساقی یە