چ خۆشە بەژنی بەرز و قەدد و باڵای
جوانە ڕەوت و ڕۆیی و ئاڵ و واڵای١
حەقت بوو بەختی من، ئەی زولفی ڕەشمار!
که سەرتاپێ له بەژنی بەرزی هاڵای
ئەگەرچی هەر دەخوێنم دەرسی عیشقی
بەڵام هـەروا گرانیشه موتاڵای
دڵم هەر کورکهکورکی بوو له دووری٢
بڵێی جارێک بگاته گوێی، سکاڵای؟
سەراپا گەنجه لەنجەی، موشتەری خۆم
بە کێی داوه 'ئیمامی'! ئاخۆ کاڵای؟
جوانە ڕەوت و ڕۆیی و ئاڵ و واڵای١
حەقت بوو بەختی من، ئەی زولفی ڕەشمار!
که سەرتاپێ له بەژنی بەرزی هاڵای
ئەگەرچی هەر دەخوێنم دەرسی عیشقی
بەڵام هـەروا گرانیشه موتاڵای
دڵم هەر کورکهکورکی بوو له دووری٢
بڵێی جارێک بگاته گوێی، سکاڵای؟
سەراپا گەنجه لەنجەی، موشتەری خۆم
بە کێی داوه 'ئیمامی'! ئاخۆ کاڵای؟
١. چاپی ئەنیسی: ڕەوت و ڕۆین و...
٢. چاپی ئەنیسی: دوری
٢. چاپی ئەنیسی: دوری