ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٦٩. ناڵەی بێدڵان
دڵێکی وام ئەمن ناوێ بە ناڵەی بێ دڵان نەگری
وەکوو شەونم لە سەر خونچەی گوڵان بۆ بولبولان نەگری١

وەکوو بولبول نەبێته عاشقی گوڵ، دڵ به کار نایە
ئەگەر شێتانه سبحەینان نەچێته سەر چڵان، نەگری

له بەهره و شەوق و زەوق و خێر و خۆشی دووره ماڵ‌کاول
دڵی وا بێ‌ئەوین، جارێک به حاڵی عاشقان نەگری

شەوێ تا ڕۆژ دەناڵێنن، لەگەڵ تەیری شەوا جووتن٢
دڵی وام بۆ چییه بۆ وان شەوێ تا بەربەیان نەگری

شەوانه مەل دەخوێنن بۆ ئەوانەی دڵ بریندارن
دڵم ناوێ به دەنگی پڕ له سۆزی وان، شەوان نەگری

به هات‌وچوونی شێت‌وپێتی دڵ با پێکەنین، گەر ئەو٣
به ئامۆژگاری زانایانی پیر و عاقڵان نەگری

له ماڵێ قەت شەوانه ئۆقره ناگرێ، ناسرەوێ تاوێ
'ئیمامی' تا سبەینێ زوو نەچێته نێو گوڵان نەگری

١. چاپی ئەنیسی: گوڵان و بولبولان نەگری.
٢. چاپی ئەنیسی: لەگەڵ تەیری شەودا جووتن. لام وایە هەڵەی چاپ بێت، ناکرێ هەڵەی ساعیر بێت لەبەر ئەوەی کێشی شیعرەکە تێکد ەدات.
٣. چاپی ئەنیسی: هاتوچونی
قاقڵاوا، ١٣٤٧ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٣ ی چاپی نەنیسی و ٢٣٨ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit